راگری کۆلێژی ئەندازیاری پێشوازی لە راگری کۆلێژی ئیسلامیەکان وبەرێوەبەری ئەندازەو پرۆژەکانی زانکۆ کرد

رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٣ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەرێزان دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگرو ھێرش محمود بەرێوەبەری کارگێری پێشوازیان لە ھەریەک بەرێزان پ.د.جمیل علی راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و ئەندازیار حاجی طیب بەرێوەبەری ئەندازەو پرۆژەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین کرد بەمەستی زیاتر ھەماھەنگی لەنێوان کۆلێژی ئەندازیاری و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان بۆ بەرەو پێش چوونی زانکۆی سەلاحەدین

Tags