کۆڕبەندی رێکارە جیاوازەکانی پێدانی مۆلەت بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان و شارەوانی لە کۆلێژی ئەندازیاری بەرێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٤/٣/٣ کۆڕبەندی (رێکارە جیاوازەکانی پێدانی مۆڵەت بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و شارەوانی) لە هۆڵی بەشی کارەبا لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو. لەم کۆڕبەندەدا هەریەک لە بەڕێزان پ.د. شکر قرنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری راگر و ئەندازیار عبدالرحمن علی کوردە نەقیبی سندیکای ئەندازیاران و صلاح الدین فخرالدین یاریدەدەری نەقیبی سندیکای ئەندازیاران و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان ئامادەبوون. لە دەسپێکدا بەڕێز راگری کۆلێژ ووتەیەکی پێشکەش کرد دواتر پانێڵێک بەڕێوەچوو بە بەشداری بەڕێزان مسعود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر و د. چواس عبدالهادی بەڕێوەبەری گشتی نەخشەکێشانی ئاوەدانی و بەڕێز هێرش لە جیاتی سامان عارەب بەڕێوەبەری وەبەرهێنان.
شایانی باسە ئەم پانێڵە لە لایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. صلاح الدین یاسین باپیر سەرۆکی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی بەڕێوەچوو. دوای گفتوگۆیەکی تێروتەسەڵ بڕوانامەی رێزلێنان بە سەر بەشداربوانی پانێڵەکە لە لایەن بەڕێز راگرەوە دابەشکرا.

Tags