سەردانی نوێنەرانی کۆرەک تیلیکۆم بۆ کۆلێژی ئەندازیاری بەمەستی کردنەوەی سەنتەری کۆرەک تیلیکۆم

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/١ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگری کۆلێژ پێشوازیان لە نوێنەرانی کۆرەک تیلیکۆم کردو بەمەستی کردنەوەی سەنتەری کۆرەک لە ناو کۆلێژ بۆ کار ئاسانی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران
بەرێز راگر ئامادەیی خۆی نیشان دان و داوای کرد کە ھەماھەنگی یەکی زۆر باشیان ھەبێت لە گەليان وە نوێنەرانی کۆرەک تیلیکۆمیش لەلایەن خۆیانەوە زۆر سوپاسی بەرێز راگرو یاریدەدەری راگریان کردو ئامادەیی خۆیان و ھاوکاری قوتابیان و کۆلێژیان نیشاندا ھیوایان خواست ھەردولا ھەماھەنگ بن
وەلە کۆتایشدا لەلایەن بەرێز مامۆستا یاسر بەکر دیاری تایبەتی پێشکەش بە بەرێز راگرو یاریدەدەری راگری کۆلێژ کرد

Tags