پێشبرکێی بیرکاری لەنێوان گشت بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری بەرێوەچوو

ئەمڕۆ پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٣ بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دەوەن دلێر بەرپرسی نووسینگەی قوتابیانی زانستیەکان وسەرۆک بەشەکان ومامۆستایان و قوتابیان ، پێشبڕکێی بیرکاری بەرێوەچوو لە نێوان گشت بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری ، لە هۆڵی ڕزگاری بەشی شارستانی بە هاوبەشی نێوان لێژنەی نوێنەرایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و

SUE ACI SC

رێکخرابوو

لەسەرەتادا بەرێز راگر وتارێکی پێشکەش کردوو دەست خۆشی لە

SUE ACI SC

 کرد بۆ ئەم چالاکیەی کە ئەنجامی دەدەن وقوتابی ئاشنا بکەن بەم جۆرە پێشبرکێیانە و بەردەوام ئەم چالاکیانە ئەنجام بدەن ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن  کە لە ئەنجامدا بەشی ئەندازیاری کیمیاو پترۆ کیمیا پلەی یەکەمی بەدەست ھێناو بەشی ئەندازیاری رووپێوان پلەی دووەمی بەدەست ھێناو بەشی ئەندازیاری شارستانی پلەی سێ یەمی بەدەست ھێنا

Tags