پێشبرکێ ی پردی سپاگێتی لەبەشی شارستانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٣/١٠ بەئامادەبوونی پ.د.شکر قرەنی عزیز ڕاگری کۆلێژ و دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری ڕاگر و ئەنجومەنی کۆلێژ وەهەروەها ئامادەبوونی نەقیب و جێگری نەقیبی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان . بە سەرپەرشتی ACI لقی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر (studient chapter) پێشبڕکێیەکی پردی سپاگێتی لە بەشی ئەندازیاری شارستانی، کۆلێژی ئەندازیاری، زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر ڕێکخست.
کۆی گشتی حەڤدە گروپ لە هەشت زانکۆی جیاوازدا بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد، براوەی پلەی یەکەم گروپی زانکۆی گەرمیان بوو ، براوەی پلەی دووەم گروپی ڕەشەبای زانکۆی تیشک بوو، براوەی پلەی سێیەم گروپێکی هاوبەش بوون لە نێوان قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی تیشیک

Tags