راگری کۆلێژی ئەندازیاری رێزلێنانی بەخشیە خانەنشینانی کۆلێژ

رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/٢٢ بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری بە ئامادەبوونی بەرێزان دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگرو پ.ی.د.جلیل عزیز سەرۆکی بەشی کارەباو پ.ی.د.دلشاد خضر سەرۆکی بەشی شارستانی و م.سعداللە نوری بەرپرسی کتێبخانەی کۆلێژ رێز لێنانی بەخشیە مامۆستایان وفەرمانبەرانی خانەنشین بوانی کۆلێژەکەمان
لەسەرەتادا بەرێز دەست خۆشیەکی زۆر گەرمی لێکردن کەلەماوەی رابردوودا خزمەتێکی زۆری کۆلێژیان کردووە کەوا چەندین قوتابیان پێگەیاندووە و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن
شایەنی باسە بۆئەم سال دوو مامۆستاو یەک ئەندازیارو دوو فەرمانبەر خانەنشین بونە

بەناوەکانی

١-پ.ی.د.کمال حمدامین شێخ یونس

٢-پ.ی.م.امین عباس

٣-ئەندازیار رۆناک جبار

٤-فەرمانبەر محمد احمد حمە

٥-فەرمانبەر عقیلە حسێن

Tags