شاندێک لە بەشی پرۆگرامسازی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆمیان کرد

ئەمڕۆ پێنچ شەمە رێکەوتی٢٠٢٤/٤/٢٥ شاندێک لە بەشی پڕۆگرامسازی کۆلێژی ئەندازیارئ کە پێکهاتبوون لە بەرێزان د.سالار جەمال سەرۆکی بەشی پرۆگرامسازی و د.پۆڵا عبدالحمید مامۆستا لەبەشی پرۆگرامسازی سەردانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم یان کرد کە پێشوازی کران لە لایەن بەڕێز ڕەمەزان سلیم گەورە بەرپرسی ئایتی و بەڕێز بوڕهان عبداللە بەڕێوەبەری داهاتی ئایتی بەمەبەستی تاوتوێکردنی وەرگرتنی قوتابیان بۆ مەشقی کۆتا ساڵ و دامەزراندنیان دوای دەرچوونیان. لە دانیشتنەکەدا باسی دەستکاری کردنی بەشێک لە بابەتەکانی خوێندن کرا بۆ بەجێھێنانی پێداویستییەکانی بازاڕ و ئاسان کردنی دۆزینەوەی هەڵی کار بۆ قوتابیانی تازە دەرچوو