سیمینارێک لە لایەن بەڕێز (بۆتان رسول) ئەندامی ئەلومنای کوردستانی بۆ زەمالاتی چیڤنینگ

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠۱۹/۱٠/۲۳بە ئامادەبوونی (م.بنیاد معروف خەزنەدار )یاریدەدەری راگر و ژمارەیێک لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ سیمینارێک لە لایەن بەڕێز (بۆتان رسول) ئەندامی ئەلومنای کوردستانی بۆ زەمالاتی چیڤنینگ کە خۆشی یەکێک بووە لە سوودمەندانی ئەم زەمالەیە پێشکەشکرا سەبارەت بە زەمالاتی چیڤنینگی بەریتانی کە ساڵانە لە لایەن ووڵاتی بەریتانیاوە بۆ کۆمەڵێک لە ئارەزومەندانی خوێندنی باڵا لە هەموو جیهان بڵاودەکرێتەوە. لە سەرەتادا یاریدەدەری راگر ووتەیێکی پێشکەش کرد ئینجا سیمینارەکە پێشکەش کرا سەبارەت بەم زەمالەیە و مەرجەکانی پێشکەش کردن و چۆنیەتی پێشکەش کردن و لە کۆتاییدا گفتوگۆ لە سەر بابەتەکە کرا و چەندین پرسیار ئاراستەی میوانەکە کرا. لێرەدا بە پێویستی دەزانین وەک کۆلێژی ئەندازیاری باسی رۆڵی بەرچاوی سەنتەری بەکارخستن بکەین لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین بە تایبەتی (م.ئاوات سعدی) بۆ هەماهەنگیان بۆ ئەنجامدانی ئەم سیمینارە

Tags