سندیکای ئەندازیاران سیمینارێکی بۆ قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ئەنجامدا

ئەمرۆ پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٣/٧ بە ئامادەبوونی بەرێزان پ.د.شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژ و دکتۆر دانەر حسن طالبانی یاریدەدەری راگرو نوێنەری قوتابیان و مامۆستایان و قوتابیان ئەندازیار صلاح الدین فخرالدین جێگری سندکای ئەندازیاران سیمینارێکی بۆ قوتابیانی کۆلێژەکەمان ئەنجامدا باسی قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری کرد دوای تەواو کردنی خوێندنی کەوا چۆن کاری ئەندازیاری بەرێوەببەن و کاریان لە بازاری کار دەست بکەوێت دواتر باسی لە هەنگاوەکانی یەگرتنەوەی سندیکای ئەندازیاران و یەکێتی ئەندازیارانی کرد
لە کۆتاییدا بەرێز راگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی بەخشیە جێگری سندیکای ئەندازیاران بۆ ئەنجامدانی ئەم سیمینارەی کە پێشکەشی کرد کەوا سودێکی زۆری بۆ قوتابیان دەبێت

Tags