بەشی پرۆگرامسازی بەهەماهەنگی بەشی کارەبا سیمینارێکیان بۆ قوتابیان پێشکەش کرد دەربارەی هەلی کار
ئەمرۆ سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١٦لەژێر چاودێری بەرێز دکتۆر سالاد جمال سەرۆکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کارەبا سیمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن مامۆستا ئارام رەفیق دەربارەی چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن و پەیداکردنی کار بە شێوەی ریمۆت. ئەم سیمینارە بۆ ئەوە بوو کە قوتابیان زیاتر ئاشنابن بە چۆنیەتی دۆزینەوەی هەڵی کار لە دوای دەرچوونیان و تەواوکردی خوێندنیان. جێگای باسە ئەم سیمینارە بە سپۆنسەری هەردوو ڕێکخراوی تەکنۆ لەگەڵ بایتکۆد بەڕێوەچوو.