ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکی گشت بەشەکانی کۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١٩ بە ئامادەبوونی بەرێزان پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژو دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگرو دکتۆر جلیل عزیز سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەباو مامۆستا ایمان احمد بەرپرسی تۆمار سیمینارێکیان ئەنجامدا بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکی گشت بەشەکانی کۆلێژ
بەرێز راگری کۆلێژ بەخێر ھاتن وپیرۆزبایی لە قوتابیانی قۆناغی یەک کرد بەبۆنەی وەرگیرانیان لە کۆلێژی ئەندازیاری ھیوای خواست کە ئەم چوارسالەی تاخوێندن تەواو دەکەن زۆر سەرکەوتوانە بن لە وانەکانیان باسی گرینگی و رۆلی کۆلێژی ئەندازیاری کرد کەوا جەندەھا کەسانی پسپۆرو شارەزا لەم کۆلێژە تەواویان کردوە ئێستا لە باشترین شوێن کار دەکەن و ئێوەش لەداھاتوودا دەتوانن ببنە ئەندازیار خزمەت بە ولات و نیشتیمانی خۆتان بکەن
دواتر لەلایەن بەرێز دکتۆر دانەر یاریدەدەری راگر لە سەرەتادا پیرۆزبایی وبەخێرھاتنی قوتابیانی کردوو باسی سیستەمی بۆلۆنیای بۆ روون کردنەوە کە ئەم سیستەمە رۆل و گرینگیەکی زۆر بەقوتابیان دەبەخشێ وسیستەمەکەی بەتەواوی بۆ قوتابیان شیکردەوە
دواتر سەرۆکی بەشی کارەباش وتەیەکی پێشکەش کردو بەخێرھاتنی قوتابیانی کردو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن
دواتر بەرپرسی تۆماری کۆلێژ باسی لە رێنماییەکانی تۆمار کرد دەربارەی ھاتن ونەھاتنی قوتابیان بۆ کۆلێژ
لە کۆتایدا بەرێزان راگرو یاریدەدەری راگری کۆلێژ زۆر سوپاسی قوتابیان کردو ھیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن

Tags