لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ئیڤێنتی زانکۆ لەدەرەوەی خۆیدا لەلایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەهەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو

ئەمرۆ پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٩ لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین ئیڤێنتی (زانکۆ لە دەرەوەی خۆیدا) لە لایەن یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو
بە ئامادەبوونی بەرێزان پ.د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی و پ.ی.د.کامران یونس حمدامین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی قوتابیان و بەرپرسی نووسینگەکانی زانکۆی سەڵاحەدینی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆو پ.د.شکر قرەنی راگری کۆلێژی ئەندازیاری و هەژار عوسمان کارگێری لقی دوو و بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و راگری کۆلێژەکان و مێوانانی حیزبی حکومی و قوتابیان بەرێوەچوو،
لەم ئیڤێنتەدا چەندین قوتابی داهێنەرو کۆمپانیا پرۆژەو پرۆپۆزەلی خۆیان پێشکەش کرد ئەم ئیڤێنتە بەبۆنەی دامەزراندنی ٧١سالەی یەکێتی قوتابیان لەلایەن نوسینگەی زانستەکان و مرۆڤایەتیەکان بەرێوەچوو

Tags