وۆرکشۆپێک بەناونیشانی ھۆکارو چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاگر کەوتنەوە لەکۆلێژی ئەندازیاری بەرێوەچوو

 سێ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٦ لەکۆلێژی ئەندازیاری بەئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و پ.ی.د.شریف مولود یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی وپ.د.شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری وئەنجومەنی زانکۆو ھەردوو بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو سەرۆکی زانکۆی لبنانی وتیشک ونوێنەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیک وراوێژکاری وەزارەتی کارەباوبەرێوەبەرانی وەزارەتی کارەباو شارەوانی و نوێنەری بەرگری شارستانی لەوەزارەتی ناوخۆو میوانان ئامادەبوون٠

لەسەرەتادا بەرێز راگری کۆلێژی ئەندازیاری وتەی بەخێرھاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بەم وۆرکشۆپە کردکە گرینگیەکی زۆر تایبەتی دەبێت بۆ گشت لایەک دواتر بەرێز سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەش کردوو ئاماژەی بەگرینگی وھەبوونی ئەم جۆرە وۆرکشۆپە کرد چونکە دەبێت بەھۆکارێکی گرینگ وھۆشیارکردنەوەی کۆمەلگە لە مەترسیەکانی ئاگرکەوتنەوە٠

لەگەل ئەوەشدا ئاماژەی بەرۆل وماندووبوونی وەزارەتی ناوەخۆ وبەرگری شارستانی کرد لەخزمەتکردنی ھاولاتیان وئاگادارکردنەوەیان لەرێگای رێنمایی کردن وپێدانی شارەزایی بۆ مەبەستی سەلامەتی گیانی ھاولاتیان ھەروەھا دەست خۆشی لەراگرو مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری کرد لە پێگەیاندنی نەوەیەکی ھۆشیار٠

دواتر چەند زنجیرە سیمینارێک پێشکەش کران لەلایەن بەرێزان

١- دکتۆر مند ابراھیم لەکۆلێژی ئەندازیاری

٢- مقدم.کاروان علی ئەفسەری ھۆبەی مەشق وخولەکان لەبەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ھەولێر

٣- دکتۆر رزگار بکر لەکۆلێژی ئەندازیاری

٤- م.شیرزاد اسعد لەوەزارەتی پەروەردە

٥- م.رێبوار عبدالمجید لەبەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای ھەولێر

٦- م.ھڤال احمد لەبەرێوەبەرایەتی گشتی ئاو وئاوەرۆ

ئەم وۆکشۆپە تایبەت بوو بەدەستنیشانکردنی ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوە لەشوێنە نیشتەجێبوون وپیشەسازی وبازرگانیەکان ھەروەھا لەشوێنە گشتیەکانی تر بەتایبەت لەبالەخانەکانی گەشتیاری٠

دواتر بروانامەی بەسەر پێشکەش کارانی سیمینار دابەش کراو ،لەکۆتاییدا بەرێز راگری کۆلێژ زۆر سوپاسی ئامادەبوان ولێژنەی ئامادەکاری ھەموو ئەوانەی بەشداربوون لەم وۆرک شۆپەکرد٠

Tags