سەردانی بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ(زانکۆ) بۆ لای راگری کۆلێژی ئەندازیاری

رۆژی دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٩/١١ سەردانی بەرێز مامۆستا ھەژار عسمان بەرپرسی ناوچەی ئاسۆ(زانکۆ)و کارگێران بۆلای بەرێز پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیای بەمەستی پیرۆزبایی و دەست بەکاربوونی وەکوو راگری کۆلێژی ئەندازیای٠

بەرێز راگری کۆلێژ زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکردنوو باسی کارو چالاکیەکانی کرد کە لە ماوەی دەست بەکابوونیدا ئەنجامیانداوەو داوای لێ کردن پالپشت وھەماھەنگیان بن تا لە داھاتوودا کۆلێژ بەرەو پێش ببەن
بەرێز مامۆستا ھەژار پیرۆزبایی لەبەرێز راگری کۆلێژ کردو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پالپشتی خۆیانی بۆ ھەموو کارێک دووپات کردەوە بۆ بەرەو پێش بردنی کۆلێژی٠

Tags