بەدواداچوونی بەرێز راگری کۆلێژ بۆ کۆشکەکانی کۆلێژو گفتوو گۆ لەگەل چەند قوتابیەک دەربارەی پرۆسەی خوێندن

ئەمرۆ دووشەمە ٢٠٢٣/١٠/١٠ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری بەیاوەری بەرێزان ھێرش محمود بەرێوەبەری کارگێری کۆلێژو زامدار ئازاد بەرێوەبەری راگەیاندن کۆلێژ بەدواداچوونیان بۆ کۆشکەکانی کۆلێژ کرد تا لە نزیکەوە چاودێریان بکەن لە پاکوو خاوێنی و ھەندێک رێنمایی تایبەتیان دا پێ یان تا بە باشترین شێوە لە خزمەتی قوتابیان دا بن
دواتر بەرێز راگری کۆلێژ لە گەل چەند قوتابیەک دانیشتن و گفتوو گۆیان دەربارەی چۆنیەتی خوێندن و وانەکان کرد بەرێز راگر ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ ھەر ھاوکاری وخزمەتێک بە قوتابیان و کۆلێژ تا ئاستی خوێندن بەرەو پێش بچێت وە قوتابیەکانیش لەلایەن خۆیانەوە زۆر سوپاسی راگری کۆلێژیان کرد

Tags