دوو قوتابی بەشی ئەندازیاری میکانیك و میکاترۆنیکس لە پڕۆگرامی (بەرهەم بۆ بازاڕ) توانیان پلەی یەکەم و دووەم بەدەستبهێنن

بەناوی راگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری پیرۆزبایی
لە هەردوو قوتابی (محمد هاشم) و (ئیمان عبدالرحمان) قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری میکانیك و میکاترۆنیکس دەکەین دوای بەشداری کردنیان لە پڕۆگرامی (بەرهەم بۆ بازاڕ) کە تێیدا گشت بەشداربووان بیرۆکەکانیان پێشکەش کرد توانیان پلەی یەکەم و دووەم بەدەستبهێنن، هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین

بیرۆکەی

“Green Coupon Machine”

لەلایەن (محمد هاشم) بە براوەی یەکەمی پڕۆگرامی “بەرهەم بۆ بازاڕ” هەڵبژێردرا، ئامێری گرین کۆپۆن ئامێرێکی ژینگەدۆستی ڕیسایکڵینگە، دەفری بەتاڵی پلاستیکی و ئەلەمنیۆم وەردەگرێت، و لە بەرامبەردا کۆپۆنی داشکاندن دەداتەوە بە بەکارهێنەر.

بیرۆکەی ‏

“Smart Energy Guide”

لەلایەن (ئیمان عبدالرحمن) بە دووەمین باشترین پڕۆدەکتی پڕۆگرامی “بەرهەم بۆ بازاڕ” هەڵبژێردرا، ئەم بەرهەمە سیستەمێکی زیرەکە بۆ سنوردارکردنی بەکارهێنانی کارەبای ماڵەوە و شوێنی کار بە ئارەزووی خۆت بەپێی بارودۆخی دارایت و دابینکردنی سەلامەتی لە ڕێگەی چاودێریکردنی سەرچاوەکانی کارەبا و پاراستنی وزە.

Tags