بەشی ئەندازیاری کارەبا رێزلێنانی بەخشیە دوو مامۆستای خانەنشین ی بەشەکەیان

بەشی ئەندازیاری کارەبا رێزلێنانی بەخشیە دوو مامۆستای خانەنشینی بەشەکەیان

رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢ بە ئامادەبوونی پ.ی.د.جلیل عزیز حمدامین سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەباو مامۆستایانی بەشی کارەبا ڕێز لێنانیان بەخشیە بەرێزان پ.ی.د.کمال حمدامین شێخ یونس و پ.ی.م.امین عباس بە بۆنەی خانەنشین بوونیان، لە سەرەتادا سەرۆکی بەش بەناوی راگری کۆلێژو بەشی کارەبا زۆر سوپاسی ھەردوو مامۆستای خانەنشین کرد کە لە ماوەی رابردوودا خزمەتێکی زۆریان بە بەشەکەیانو کۆلێژو قوتابیان کردووە ھیوای تەمەن درێژی ولەش ساغی بۆ خواستن
ھەر بەم بۆنەوە لەلایەن سەرۆکایەتی بەش نیوەرۆ خوانێکیان بۆ رێکخستن

Tags