سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی دوو مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری کرد

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی دوو مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری کرد

ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۱ـی ۱۱ ـی ۲٠۲۳ لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ ” پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “پ.د.حسێن سەعدی ” یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ” پ.د.شکر قەرەنی” ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی دوو مامۆستای کۆلێژەکەمان کرد.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونی هەریەکە لە بەڕێزان ” پ.ی.د.دلشاد خضر حمدامین ” و “پ.ی.د.محمد طاهر ” کرد کەلەماوەی ڕابردوو بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاریان کردووە لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی سەرۆکایەتی بەشەکانی “میکانیک و میکترۆنیک و شارستانی”.

Tags