راگری کۆلێژی ئەندازیاری سوپاس وپێزانین و رێزلێنانی بەخشیە بەرێوەبەرایەتی خزمەت گوزاری وژینگە پارێزی

رۆژی چوارشەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/٦/٧ بەرێز پرۆفیسۆر دکتور شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری سوپاس وپێزانین و رێز لێنانی بەخشیە بەرێز بەرێوەبەرو ئەندازیاران وکارمەندانی خزمەت گوزاری وژینگە پارێزی ھەولێر٠

چونکە ھەلسان بوون بە دابین کردنی ئامێری شۆفل وگلاب وکرێکار بۆ پاککردنەوەی کۆلێژ لە زبل و خاشاک ٠

بەرێز راگری کۆلێژ دەست خۆشیەکی زۆر گەرمی لێکردن ھیوای خواست پەیوەندی وھەماھەنگی زیاتریان لەنێوانیاندا ھەبێت بۆ خزمەتی ھەردوولا٠

بەرێز ئەندازیار ژیار جلال بەرێوەبەری خزمەت گوزاری وژینگە پارێزی زۆر سوپاسی بەرێز راگری کۆلێژی کرد بۆ ئەم رێز لێنانە ھیوای خواست لەداھاتوودا کاری زیاترو باشتر بکەن٠

ھەروەھا باسيان له ھەماھەنگی كرد له كاتى کێشەو راپەراندنی کارەکانیان له ريگاى توێژینەوەی زانستى يان راويژى ئەندازیاری بۆ ئەوەی خزمەت به ھاولاتیان و شارەکە بکەن بەرێز راگر به ھەموو جۆرێک ئامادەیی خۆی نيشان دا كه له داهاتوودا هاوكار و یارمەتی دەریان دەبن له رووى زانستى بۆ ئەوەی کۆلێژی ئەندازیاری لەگەل فەرمانگەکان و کۆمەلگا به یەکەوە ببەستنەوە٠

Tags