بەخشینی سوپاس وپێزانین بۆ سەرۆک وئەندامانی لێژنەی سیستەمی بۆلۆنیا

 دووشەمە رێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٣ بەرێز(پ.د.نژاد احمد حسێن)راگری کۆلێژی ئەندازیاری سوپاس وپێزانینی بەخشیە بەبەرێزان سەرۆک وئەندامانی لێژنەی سیستەمی بۆلۆنیا٠

لەسەرەتادا بەرێز راگری کۆلێژ دەست خۆشیەکی زۆر تایبەتی لێکردن کە ئەم ماوەیە زۆر بەرێکو پێکی وسەرکەوتوانە کارەکانی سیستەمی بۆلۆنیایان ئەنجامداوەو ھەول وماندوبونیانی زۆر بەرز نرخاند کە ئەم سیستەمە زۆر پێشکەوتو بوو لەبەرژەوەندی قوتابیانی کۆلێژەکەمان٠

لەکۆتایدا بەرێز راگری کۆلێژ ھیوای خواست کە ئەم سیستەمە زیاتر بەرەو پێش بچێت
وە دەست خۆشییەکی زۆر تایبەتی لەبەرێز(پ.د.محمد عبدالباقی) کرد وەکو سەرۆکی لێژنە کە زۆر سەرکەوتوانە کارەکانی جێ بەجێکرد٠

Tags