The seminar held by (Mr. Abdullsalam Madani) in engineering college in address of (Childhood dream, Today reality)

سێشەمە بەرواری ٢٠١٩⁄٢⁄١٩ رێکخراوی(فێرسان)بۆ پەروەردەو فێرکردن بەھاوکاری دەزگای (ڕوانگە) سیمینارێکیان سازکرد لەکۆلێژی ئەندازیاری ھۆڵی رزگاری بەناونیشانی(خەونی منداڵی و واقیعی ئەمڕۆ)بۆ بەڕێز(عبدالسلام مەدەنی)بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای(ڕوانگە).
لەسیمینارەکەدا بەڕێز(م.بنیاد معروف خەزنەدار)یاریدەدەری ڕاگر وبەڕێز(زامدار ئازاد)بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی کۆلێژو ژمارەیەک لەمامۆستایان وقوتابیەکی زۆر ئامادەبوون ولەکۆتایشدا لەلایەن یاریدەدەری ڕاگرەوە (سوپاس وپێزانین)بەخشرایە بەڕێز(عبدالسلام مەدەنی).