ڤیستیڤالی قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری بەرێوەچوو

ئەمرۆ پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١١/٢٣ بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگرو ئەندازیار عبدالرحمن کوردە نقیبی سندیکای ئەندازیاران ونێچیروان کەلاری سکرتێری یەکێتی قوتابیان و شیرین خالد بەرپرسی ناوچەی ئایندەو دەوەن دلێر بەرپرسی نووسینگەی قوتابیانی زانستیەکان و ھەکار بھرام بەرپرسی نووسینگەی قوتابیانی مرۆڤایەتیەکان سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و قوتابیان بەبەشداری ھونەرمەندو ئەندازیار ئەیوب علی ڤیستیڤالی قوتابیانی کۆلێژی ئەندازیاری بەرێوەچوو .

لەسەرەتادا بەرێز راگری کۆلێژ وتەیەکی پێش کەش کردو بە خێرھاتنی میوانانی بەرێز کردوو باسی لە گرینگی چالاکی قوتابیان کردوو کەوا پێویستە سالانە ئەم چالاکیانە لە ناو کۆلێژ ئەنجام بدەن دەست خۆشی لێکردن و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

دواتر بەرێز نقیبی سندیکای ئەندازیاران وتەیەکی پێشکەش کردوو دەست خۆشی ئەم چالاکیانەی لێ کردنوو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

دواتر لەلایەن سەرۆکی بەشی میکانیک رێزلێنانی تایبەتی بەشی میکانیکی پێشکەش بە ھونەرمەند ئەیوب علی کرد چونکە ناوبراو سالانێک قوتابی بووەو دەرچووی بەشی ئەندازیاری میکانیکی کۆلێژەکەمان بووە سەرۆکی بەش دەست خۆشی لە کارە ھونەریەکەی لێ کرد کەوا قوتابیەکی بەشی ئەندازیاری میکانیک توانیویەتی ناوبانگێکی زۆر دەربکات لە کاری ھونەری و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

دواتر چەندین پرۆژەی ئەندازیاری و بیناسازی لەلایەن قوتابیان و کۆمپانیای بواری ئەندازیاری و خانووبەرە و تۆری پەیوەندیەکان و کارەبا پێشکەش کران.

لە کۆتاییدا بەرێز راگرو یاریدەدەری راگر زۆر سوپاسی ھونەرمەند ئەیوب علی یان کرد بۆ ئەم کۆنسێرتەی پێشکەشی کردوو ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست زۆر سوپاسی نوێنەرایەتی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژی کرد بۆ ئەم چالاکیەی کە ئەنجامیاندا

Tags