راگرو یاریدەدەری راگری کۆلێژی ئەندازیاری بەشداری سمپۆزیۆمی ئافرەت لەروانگەی سوننەتی پێغەمبەر(ص)یان کرد

رۆژی پێنچ شەمە رێکەوتی ٢٠٢٣/١٠/١٢ پرۆفیسۆر دکتۆر شکر قرەنی عزیز راگری کۆلێژی ئەندازیاری و دکتۆر دانەر حسن غالب یاریدەدەری راگری کۆلێژ و پ.ی.د. جلیل عزیز سەرۆکی بەشی ئەندازیاری کارەبا بەشداری سمپۆزیۆمی ئافرەت لەروانگەی سوننەتی پێغەمبەر(ص) یان کرد
سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن سەنتەری سەلاحەدینی ئەیووبی بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان رێکخرابوو و تیایدا لە چوارچێوەی پانێلێکدا گفتوگۆ لەبارەی ژیاننامە و کردارەکانی پێغەمبەری ئیسلام کرا.

Tags