بەبۆنەى لە دایک بوونى پێشەواى مرۆڤایەتى کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان فێستیڤاڵێکى ساز کرد

 

ئەمرۆ دوو شەممە بەروارى (١١/١١/٢٠١٩) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لەگەڵ ڕاگرایەتى کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانى فێستیڤاڵێک بە بۆنەی یادى لە دایک بوونى پێغەمبەرمان (محمد) دروودى خواى لەسەربێت ،بە مەبەستى بەرز ڕاگرتنى ئەم یادە پیرۆزە، فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کە تیایدا چەندین چالاکى ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆش لە یەکەم چالاکى دەستپێکى فێستیڤاڵەکەدا، راگرایەتى کۆلێژ و فەرمانبەران ومامۆستایان وقوتابیانى کۆلێژەکەمان هەڵسان بە ئەنجامدانى هەڵمەتیکى پاککردنەوەى کۆلێژ بە مەبەستى پاکڕاگرتنى ژینگە.

Leave a comment