بەخشینى بڕوانامەى ڕێزلێنانى دڵنیایى جۆری بۆ مامۆستایانى کۆلێژەکەمان

هۆبەى دڵنیایی جۆرى وپەرەپێدانى پرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، بڕوانامەى ڕێزلێنانى سەرۆکى زانکۆ وڕاگرایەتى کۆلێژى بەخشی بە مامۆستایانى کۆلێژەکەمان. ئەمڕۆ پێنجشەممە (٩/١/٢٠٢٠) لە مەراسیمێکدا بەڕێزان راگرى کۆلێژ ویاریدەدەرى راگر وبەرپرسى دڵنیایى جۆرى کۆلێژ، لەهۆڵى (م.محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونى مامۆستایانى کۆلێژەکەمان، بروانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش بەو مامۆستایانە کرد، کە پلەى شایستەیان هێناوە لە پرۆسەى دڵنیایى جۆرى بۆ ساڵى ٢٠١٨-٢٠١٩.

Leave a comment