شەشەمین سیمپۆزیۆمی (یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان “د.خ”)لەژێر ناونیشانی:(ئافرەت لە ڕوانگەی سوننەتی پێغەمبەرمان “د.خ” سازکرا)

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٣ سەنتەری سەڵاحەددینی ئەیوبی بۆ توێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامییەکان لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، هەڵسا بە سازدانی سیمپۆزیۆمێک بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی پێغەمبەرمان”دروودی خوای لەسەربێت” بەناونیشانی (ئافرەت لە ڕوانگەی سوننەتی
پێغەمبەرمان).

سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، باسی لە ڕۆڵ ومافی ئافرەت کرد لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، لەژێر ڕۆشنایی دەقەکانی قورئانی پیرۆز و فەرموودەکانی پێغەمبەر”دروودی خوای لەسەربێت”، هەروەها سوپاسی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددینی کرد، بەهۆی هاوکاری وپاڵپشتییەکانی بۆ ئەنجامدانی ئەم سیمپۆزیۆمە، دواتر هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. کامەران یونس محمدامین) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و بەڕێز (د. رقیب سعید شرف) سەرۆکی سەنتەری سەڵاحەددینی ئەیوبی و بەڕێز (م. جەلال خەیلانی) جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان، چەند وتەیەکیان پێشکەشکرد. دواتریش چەند سروود وقەسیدەیەکی ئایینی پێشکەشکرا.
لە بەشێکیتری سیمپۆزیۆمەکەدا دوو پانێڵ سازکرا، کە هەریەکەیان سێ سیمیناری لەخۆگرتبوو، بەم شێوەیە:

پانێڵی یەکەم بەناونیشانی: (پێشەنگبوونی ئافرەتان وپێگەیان لە ئیسلامدا)
بەڕێوەبەری پانێڵ/ بەڕێز (پ.د. ئیدریس قادر حمدامین)

سیمیناری یەکەم: ئەو خانمەی مامۆستا وپێشەنگی پیاوان بوو/ لەلایەن بەڕێز (پ.د. عثمان محمد غریب) زانکۆی سەڵاحەددین

سیمیناری دووەم: مافی یەکسانی ئافرەتان لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەدا/ لەلایەن بەڕێز (د. هەتاو حەمە صالح حسین) زانكۆی هەڵەبجە

سیمیناری سێیەم: ئافرەتی مسوڵمان لەنێوان نەگۆڕەکان وگۆڕاوەکان/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. بهاءالدین فقی احمد) زانکۆی سۆران

پانێڵی دووەم بەناونیشانی: (ژیانی ئافرەت لەنێوان نەگۆڕەکان وگۆڕاوەکان وکۆسپە کەلتورییەکان)

بەڕێوەبەری پانێڵ/ بەڕێز (پ.ی.د. محمد خالد مصطفی)

سیمیناری یەکەم: ژیانی ئافرەتان پێش ئیسلام ودوای هاتنی ئیسلام/ لەلایەن بەڕێز (پ.د. جمال محمد فقی باجوری) زانکۆی کۆیە

سیمیناری دووەم: یەکسانی لە پاداشت لەنێوان ئافرەت وپیاو لە ئیسلامدا/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. سلیم سعید زەنگەنە) زانکۆی هەولێری پزیشکی

سیمیناری سێیەم: ئافرەت ومافەکانی لە ئیسلامدا، هەوڵێک بۆ تێگەیشتن لە کۆسپە کەلتورییەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری/ لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. کابان عبدالکریم شێخ علي) زانکۆی سەڵاحەددین

لە کۆتایی سیمپۆزیۆمەکەشدا، بڕوانامە بەسەر بەڕێوەبەری پانێڵەکان وپانێڵیستەکان ولێژنەکان دابەشکرا و ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆمیش لەلایەن (م. صنعان عبد) خوێنرایەوە

Leave a comment