بەشێک له‌ مامۆستايانى كۆلێژى زانسته‌ ئيسلامييه‌كان به‌شدارى له‌ پرۆگرامى (لاوان له‌ پێناو ئاشتيدا ده‌كه‌ن)

بەشێک له‌ مامۆستايانى كۆلێژى زانسته‌ ئيسلامييه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين، به‌ سه‌رپه‌رشتى ڕاگرى كۆلێژەکەمان (پ.ی.د. ئيدريس قادر حمدا‌مين) له‌ شارى سلێمانى له‌ رێكکه‌وتى (٢٠٢٠/٩/٢٣ تا ٢٠٢٠/٩/٢٦) به‌شداريان كرد له‌ پڕۆگرامى (لاوان له‌ پێناوى ئاشتيدا) شانده‌كه‌ پێكهاتبوو له‌م به‌ڕێزانه‌ى خواره‌وه‌: پ.ی.د. ئيدريس قادر حمدامين/ ئەندامی بۆردی راوێژكاری پڕۆژەكە د. كوسرت صالح أحمد/ سەرپەرشتیاری جێبەجێكاری پڕۆژەكە. پ.ی.د. زياد إسماعيل حمد د. أحمد محمود سيدۆك د. عمران محمد إسماعيل د. هاوژين محمد محمود م.ی. جعفر پيرۆ أحمد م.ی. ريناس ديندار حسين م.ی. سامان فارس عوڵا پرۆگرامه‌كه‌ بريتيه‌ له‌ پڕۆژه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌لايه‌ن (رێكخراوى ماڵى سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌شه‌پێدانى تواناكان) لەشەش زانكۆی هەرێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت، بە هەماهەنگی سێ رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى کە پێکهاتوون لە (IFID,MCC,DPNA)، لە پڕۆژەكە هەریەک لە زانکۆکانی (سەڵاحەدین، سلێمانی، كۆیە، هەڵەبجە، دهۆك و زانكۆی گەشەپێدان) بەشدارن، کە لە سەرەتای مانگی (٣) ی ئەمساڵ چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە وبۆ ماوەی(٢٠) بیست مانگ بەردەوام دەبێت.

 

Leave a comment