بەیەکەوە داهاتویەکى پڕشنگدار بنیات دەنێین

ئەمە ناونیشانى سیمینارێکە ،کە بەروارى (١٠/١١/٢٠١٩) لە کۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان ئەنجامدرا
لەژێر ناونیشانى “بەیەکەوە داهاتویەکى پڕشنگدار بنیات دەنێین” سیمینارێک بە هاوبەشى لە لایەن هەر یەک لە قوتابیانى کۆلێژەکەمان (شۆرش عبدالستار ،ئیخڵاس مجید ،دیار نجم الدین) لە هۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى) لە کۆلێژەکەمان ئەنجامدرا.
لە سیمینارەکەدا باس لە ناوەڕۆکى دەستپێشخەرى ” بەیەکەوە داهاتویەکى پڕشنگدار بنیات دەنێین” کرا،کە تیایدا مامۆستا ودەرچوو وقوتابی زانکۆ لە هەرسێ ئایینى (ئیسلام ،کریستیان وئێزیدى) بەشداربوون و دوو دانیشتنى ڕاهێنان لەسەر یەکتر قبووڵکردن پێکەوە ژیان سازکرا، ئەمەش دواى سەردانێکى مەیدانی کۆلێژەکەمان بوو بۆ پەرستگا وشوێنە پیرۆزەکانى ئایینەکانى (ئیسلام ،کریستیان وئێزیدى) و دیدارى کەسایەتیە ئایینیەکان.

Leave a comment