پالپشت به رێنماييه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى و سه‌رۆكايه‌تى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين، سه‌رجه‌م پێشكه‌شكارانى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) بۆ به‌شه‌كانى كۆلێژه‌مان سه‌باره‌ت به رێنماييه‌كانى تاقيكردنه‌وه‌ى توانست ئاگادارده‌كه‌ينه‌وه، كه ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه‌ن: يه‌كه‌م: كاتى تاقيكردنه‌وه‌ى توانست: كاتژمێر 12 ى سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى دووشه‌مه 10/2/2020 ده‌بێت و ماوه‌ى تاقيكردنه‌وه‌كه 3 كاتژمێره. دووه‌م: شوێنى تاقيكردنه‌وه‌ى توانست: هۆڵه‌كانى كۆلێژى زانسته ئيسلامييه‌كان – زانكۆى سه‌ڵاحه‌ددين / هه‌ولێر. سێيه‌م: جۆرى پێنووسى به‌كارهاتوو له تاقيكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى: قه‌ڵه‌م جاف – ره‌نگى شين (به‌كارهێنانى سه‌رجه‌م ره‌نگ و جۆره‌كانى تر‌ى پێنووس قه‌ده‌غه‌ن)، تكايه هه‌ر پێشكه‌شكاره لانيكه‌م 2 پێنووسى جافى ره‌نگ شين له‌گه‌ڵ خۆى بهێنێـت. چواره‌م: تاقيكردنه‌وه‌ى توانستى زانستى له 4 پرسيار پێكدێت و هه‌ر پرسياره له ده‌فته‌رێكى سه‌ربه‌خۆ وه‌لام ده‌درێته‌وه. پينجه‌م: بردنه ژوره‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانى وه‌ك: مۆبايل، هێدفۆن، كاتژمێرى زيره‌ك.. قه‌ده‌غه‌يه. شه‌شه‌م: پێويسته پيشكه‌شكار دۆكيومێنتێكى كه‌سى فه‌رمى پێبێت، وه‌ك: (ناسنامه‌ى بارى شارستانى، كارتى نيشتيمانى، ره‌گه‌زنامه، پاسپۆرت…). تێبينى: تكايه نيو كاتژمێر به‌ر له ده‌ستپێكى تاقيكردنه‌وه له كۆلێژى زانسته ئيسلامييه‌كان – زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين / هه‌ولێر ئاماده‌بن. —