لەژێرناونیشانى”رێگاکانى سەرکەوتن بۆ مامۆستایان وقوتابیان” پانێڵێک لەکۆلێژى زانستە ئیسلامیەکان سازکرا

رۆژى پێنجشەممە بەروارى (٢٠/٢/٢٠٢٠) سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆتوێژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، هەڵسا بەسازدانى پانێڵێک لە کۆلێژەکەمان لەژێرناونیشانى (رێگاکانى سەرکەوتن بۆمامۆستایان وقوتابیان) بەپێشکەشکردنى چەند سیمینارێک لەلایەن هەریەک لەبەڕێزان (د.جعفرگوانى، د.عباس بابان، د.سامان ماملیس)، لەهۆڵى (م. محمد صاحب نەقشبەندى)، کەژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان وقوتابیانى زانکۆ تیایدا ئامادەبوون، پێشکەشکاران لەڕێگەى سیمینارەکانیانەوە بەشێوەیەکى زانستیانە وتێروتەسەل باسیان لەڕێگاکانى سەرکەوتن کرد بۆقوتابیان و بەچەندین نمونەى جیاجیا بابەتەکەیان بۆئامادەبووان ڕوونکردەوە، لەکۆتاییشدا بەشێک لەمامۆستایان وقوتابیان بە پرسیار وتێبینی وسەرنجەکانیان بەشداریانکرد.

 

Leave a comment