په‌یامی كۆتایی هاتنی ئه‌ركم وه‌ك ڕاگری كۆلێژی زمان له ڕێكه‌وتی 3/4/2023
مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست و ته‌واوی ئازیزان
- به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
من لەماوەی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی (7) حه‌فت ساڵ و (4) چوار مانگ و (14) چارده ڕۆژ ڕاگری کۆلێژی زمان بووم، پێشتریش بۆماوه‌ی نزیكه‌ی (3) سێ ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین- هه‌ولێر بووم وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایان.
سوپاس و ستایش بۆ خودای بێ هاوتا كه پاڵپشتم بووه له‌و ئه‌ركانه‌ی پێم سپێردراون.
له‌سه‌ره‌تای كاركردنمدا وه‌ك ڕاگر و پێشتریش وه‌ك نوێنه‌ری مامۆستایان بۆماوه‌ی (7) حه‌فت ساڵ به پاڵپشتی به‌ڕێزان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به‌تایبه‌ت برای گه‌وره‌م (كاك دكتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی) سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین كه هه‌رده‌م وه‌ك سه‌ركرده و براگه‌وره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووین و پاڵپشتی كاره‌كانمان بووه و مێژوویه‌كی بۆخی له ئیداره‌دانی زانكۆی سه‌لاحه‌دین تۆمار كرد.
سه‌ره‌تاش كه بوومه ڕاگر به‌ڕێزیان ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی (12/5/2015) كاتژمێر 8ی به‌یانی ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، دوای چاك و چۆنی پێیی ڕاگه‌یاندم و گوتی داوام لێكراوه ناوی كه‌سێك به‌رز بكه‌مه‌وه بۆ پۆستی ڕاگری كۆلیژی زمان، منیش تۆم داناوه، ئێستا وا نوسراو به‌رزده‌كه‌مه‌وه، منیش له‌وه‌ڵام گوتم (3) سێ مامۆستای خۆشه‌ویست پێشكه‌شی ئه‌و پۆسته‌یان كردووه و هه‌موویان شایسته‌ن و من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نیازی ئه‌و پۆسته نه‌بویمه وه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن پێشتریش خۆم له پۆستی یاریده‌ده‌ری ڕاگر ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه، به‌ڕێزیان گوتی ده‌بی ڕازی بی و منیش گوتم سه‌برێكم لێ بگره با پرسێك بهكاكم عبدالباسط بكه‌م ئه‌و له شوێنی باوكمه. دوای ئه‌وه‌ی پرسم به كاكم كرد لێی پرسیم: 1- ئایه خۆت داوای ئه‌و پۆسته‌ت كردوه یا ئه‌وان داوات لێده‌كه‌ن؟ 2- ئایه ئیداره‌ی ئه‌و پۆسته‌ت پێ ده‌كرێ؟ له‌وه‌ڵام گوتم من داوام نه‌كردوه و ئاگاداریش نیم، بۆ ئیداره‌ش پێشتر(3) سێ ساڵ یاریده‌ده‌ری ڕاگر بووم زۆربه‌ی كاره‌كانی كۆلێژم له‌گه‌ڵ كاك دكتۆر نه‌وزاد و كاك دكتۆر شادان به‌ڕێوه‌بردوه. ئه‌وه بوو ڕازی بووم ناوه‌كه‌م به‌رز بكه‌نه‌وه، بۆیه من تا ماوم قه‌رزاری برای گه‌وره‌م كاك دكتۆر ئه‌حمه‌د دزهییم كه متمانه‌ی بهمن هه‌بوو و منی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژارد.
دواتر به پاڵپشتی هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆ به‌ڕێزان (كاك دكتۆر جه‌وهه‌ر فه‌تاح و كاك دكتۆر كامه‌ران یونس) ، له‌گه‌ڵ هاوكارانم به‌تایبه‌ت برای به‌ڕێزم م.ته‌ڵعه‌ت تاهیر یاریده‌ده‌ری ڕاگر و سه‌رجه‌م سه‌رۆك به‌ش و بڕیارده‌ری به‌ش و به‌رپرسانی كارگێڕی و لێپرسراوی یه‌كه كارگێڕییه‌كان و ته‌واوی مامۆستایانی خۆشه‌ویست و فه‌رمانبه‌رانی ئازیز و قوتابیان و خوێندكارانی له‌دڵا شیرن، هەوڵماندا گۆڕانکاری لە شێوەی بەڕێوەچوونی کارەکان لەڕووی کارگێڕی و زانستییەوە بکەین، ئەگەرچی بەربەستی زۆر لەو ماوەیە هاتنە پێش وەک شەڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و و ڕوبعهموچه و سه‌رهه‌ڵدانی نەخۆشی کۆڕۆنا، بەڵام توانیمان به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ده‌وام به‌رده‌وام بێت و چەند کارێکی گرینگ ئەنجام بدەین وەک:
١- کردنەوەی بەشی زمانی چینی و دەستپێکردنی خوێندن لەم بەشە لە ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 و وەرگرتنی 18 قوتابی لەم بەشە.
کردنەوەی ئەم بەشە گرنگییەکی زۆری هەیە لەڕووی پێگەی کورد و کوردستان لەلایەک، لەلایەکی تر لەڕووی پەیوەندی کوردستان بە کۆماری چینی میللی، کەبەپێی هەموو پێوەرەکان وڵاتی چین داهاتوێکی گەشی هەیە لەڕووی ئابووری لە ناوچەکە و هەموو جیهان .
ئه‌مساڵ زیاتر له 30قوتابی دیكه له‌م به‌شه وه‌رگیران و ئیستا به‌رده‌وامن له خوێندن.
2- هەوڵدان بۆ وەرگرتنی شەش دەرچووی بەشی زمانی ئەڵمانی لە خوێندنی ماستەر لە زانکۆی لایپزیک لە ولاتی ئەڵمانیا ، کە گشت خەرجییەکانیان لەسەر ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی بێ .
ئەم شەش قوتابیە بە دوو خول وەرگیران، سێیانیان ئێستان ماستەریان تەواوکردووە و له‌به‌شی زمانی ئه‌ڵمانی كۆلیژی زمان وانه ده‌ڵێنه‌وه، سێیەکەی تر ئەمساڵ ماستەر تەواو دەکەن.
3- بۆ یەکەم جار ساڵی 2016 -2017 ماستەرمان لە بەشی زمانی تورکی کردەوە کە 6 قوتابی لێ وه‌رگیرا.
4- بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی کوردستان هەوڵماندا خوێندنی باڵا لەبەشی زمانی فەڕەنسی بکەینەوە، ئەوەبوو توانیمان دوو قوتابی لە دکتۆرا لەم بەشە بەشێوەی سپلیت سایت وەربگرین، لە مانگی 6ی ساڵی 2022 هەردوو قوتابیەکە بەسەرکەوتویی دکتۆرایان تەواو کرد .
5- ساڵی 2019-2020 بۆ یەکەم جار خوێندنی باڵا ماستەرمان لەبەشی زمانی فارسی کردەوە کە شەش قوتابی وەرگیران .
6- ساڵی 2019-2020بۆ یەکەم جار بۆ یەکەم جار خوێندنی باڵا ماستەرمان لەبەشی زمانی توركی کردەوە کە شەش قوتابی وەرگیران .
7- بۆ یەکەم جار ساڵی 2016 -2017 ماستەرمان لە بواری وەرگێڕان لە بەشی زمانی ئینگلیزی کردەوە کە 4 قوتابی لێ وەرگیرا .
8- كردنه‌وه‌ی به‌شی وه‌رگێڕان: دوای ئه‌وه‌ی له خوێندنی ئێواران له ساڵی 2006 تا 2013 ئه‌م به‌شه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر نه‌بوونی مامۆستایانی پسپۆر داخرا، ئه‌مساڵ 2022-2023 دووباره ئه‌م به‌شه‌مان له خوێندنی به‌یانیان كرده‌وه و زیاتر له 80 قوتابی له‌م به‌شه وه‌رگیران، ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری وه‌رگێڕان له‌سه‌رتاسه‌ری عیڕاق جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ دانانی پڕۆگرامێكی تۆكمه و به‌پێی پێوه‌ره زانستییه جیهانییه‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌ك قوتابی دوای ئه‌وه‌ی خوێندن له‌م به‌شه ته‌واو ده‌كات جگه له زمانی كوردی و ئینگلیزی زمانێكی تر (كه هه‌ر له‌قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت له‌نێوان ئه‌م سێ زمانی(عه‌ره‌بی، توركی و فارسی) بۆئه‌وه‌ی وه‌ك زمانی سێه‌م پسپۆری لێوه‌ربگرێت) ده‌بێته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی وه‌رگێڕان له‌سێ زمان.
9- كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا دكتۆرا (بۆیه‌كه‌م جار)، له‌هه‌ردوو به‌شی زمانی فارسی و زمانی توركی بۆ ساڵی خوێندنی (2023).
10- كردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا – دبلۆمی باڵا (بۆیه‌كه‌م جار)، له‌به‌شه‌كانی زمانی كوردی، زمانی عه‌ره‌ی و زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی (2023).
له‌كۆتاییدا سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه پێشتر ئاماژه‌م به‌ناوه‌كانیان كرد، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مامۆستاینی خۆشه‌ویست و فه‌رمانبه‌رانی ئازیز و قوتابیان و خوێندكارانی له‌دڵا شیرن.
داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه ڕۆژێك له‌ڕۆژان به قسه یا ڕه‌فتار دڵیانم هێشاندبێ یا به‌هۆی ڕێككارێكی كارگێڕی دڵی لێم ڕه‌نجابێ، داواكارم به‌گه‌وره‌یی خۆتان گه‌رده‌نم ئازاد بكه‌ن.
پیرۆزبایی له‌برای خۆشه‌ویستم كاك (دكتۆر سامان حوسێن) ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنی پۆستی ڕاگری كۆلێژی زمان كه به‌ڕێزیان یه‌كێك بوون له‌و سێ برایه خۆشه‌ویستانه‌م كه خۆم داوام لێ‌كردن پێشكه‌شی ئه‌م شوێنهبكهن. هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم وه‌ك چۆن له‌كاره‌كانی پێشوتریش هه‌ر سه‌ركه‌وتوبوو.
زۆر سوپاس بۆ خودای گه‌وره كه ئه‌م باره گرانه‌ی له‌سه‌ر شانم لادا ، لێی ده‌پاڕێمه‌وه به به‌زه‌یی خۆی لێم خۆش بێت گه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌ی كاركردنم كه‌مته‌رخه‌م بووبم.
گه‌رده‌نی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئازاد ببێ و خودای میهره‌بان دڵخۆش و به‌خته‌وه‌ری هه‌ردوو دونیاتان بكات.
براتان
عاطف عبدالله فەرهادی
٢٠٢٣/٣/٣١
