ئەمڕۆ لە کۆلێژی زمان لە هۆڵی (د.عبدالحمید یعقوب)ی گفتوگۆی قوتابی ماستەر (ڕێبوار قاسم ابراهيم) بە ناونیشانی
(The syntactic-Semantic İnterface of
language interpretation )
لێژنەی گفتوگۆ لەم بەرێزانە پێکهاتبوو:
١-پ.د هیمدادعبدالقهار محمد – زانکۆی سەلاحەدین سەرۆکی لیژنە
٢-پ.ی.د. سعید ادریس سعید – زانکۆی دهۆک ئەندام
٣-پ.ی.د. صالح ابراهيم محمد – زانکۆی ڕاپەڕین ئەندام
٤-پ.ی.د. لەنجە عبدالرزاق – زانکۆی سەلاحەدین ئەندام سەرپەرشتیار
دوای گفتوگۆیەکی زانستی لیژنە بڕیاری دا بە پەسەندکردنی نامەکە وەکو خۆی بە پلەی نایاب هاوکات لیژنە پێشنیاریان کرد نامەکە لەسەر ئەرکی زانکۆ چاپ بکرێت لەبەر نایابی نامەکە.