ئاهەنگی ٤١ خولی دەرچوانی زانكۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێككەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٩ بەئامادەبوونی جەنابی كاك مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی كوردستان ، ئاهەنگی ٤١ خولی دەرچوانی زانكۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو ، كەبەناوی خولی شەهیدانی زانست و قەڵەم هەردوو شەهیدی برا و خۆشەویست كاك دكتۆر كاوان وكاك دكتۆر ئیدریس ناونرا.

زۆر سوپاسی جەنابی كاك مەسرور بارزانی دەكەم كە لەوتارەكەیدا ناوی هەردوو شەهیدی قەڵەمی هێنا.

پیرۆزبایی لەهەموو دەرچوانی خۆشەویستی كۆلێژی زمان و سەرجەم كۆلێژەكانی زانكۆی سەلاحەدین دەكەم ، لەخودای گەورە داواكارم سەركەوتویان بكات.

دەستی ماندوبوونی مامۆستایانی خۆشەویست دەكوشین و پێیان دەڵێین گەر ئێوەنەبان ئەم سەركەوتنە زانستییەی ئەمڕۆمان نەدەبینی ، خودای گەورە بتانپارێزی بۆ خزمەتی كورد و كوردستان .

Leave a comment