ئەمڕۆ چوارشهممه ڕێكەوتی ٢٠٢٢/١٢/٧ بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زمان (پ۰ی۰د۰ عاطف فەرهادی)بەنوێنەرایەتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین (پ.ی.د. كامەران یونس ) بەشداریمان لە ڕێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستای زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیر و زانای گەورەی گەلەکەمان (پ. د. مارف خەزنەدار) كرد، كە لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین ئەم مەڕاسیمە ڕێكخرابوو و بنەماڵەی مامۆستای كۆچكردوو و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستا و قوتابی و میوانانی دەرەوەی زانكۆ بەشدارییان لەم ڕێوڕەسمە كرد.
هەر لە میانەی ئەم ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی (مارف خەزنەدار ) كەبریتی بوو لە قەڵغان و هەندێك كتێبی مامۆستای كۆچكردو و بڕەپارەیەك كە لەلایەن بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. مارف خەزنەدار ەوە ئامادەكرابوو بە سەر سێ قوتابییە یەكەم و دووەم وسێیەمیەكەی دەرچوانی ساڵی (2021-2022) بەشی زمانی کوردی دابەش كرا.
لەكۆتایی ڕێوڕەسمەكەدا بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی بەڕێز سەرۆكی زانكۆ و قەڵغانی زانكۆیان پێشكەش بە بنەماڵەی مامۆستای زانکۆ و نووسەر و ڕۆشنبیر و زانای گەورەی گەلەکەمان (پ. د. مارف خەزنەدار) كرد.






