سوپاس و پێزانین

بۆ جەنابی پارێزگای هەولێر كاك ئومێد خۆشناو  

سوپاس و پێزانین 

بەناوی مامۆستا و فەرمانبەر و قوتابیان و خوێندكارانی كۆلێژی زمان ، سوپاسی جەنابی پارێزگاری هەولێر دەكەین كە دڵسۆزانە بەدەنگ ئەو داواكاریەمانەوە هاتن و ئەو داواكاریەی پێشكەشی خوالێخۆشبوو (دكتۆر فرسەت سۆفی)مان كرد لەكاتی سەردانمان لەگەڵ ئەنجومەنی زانكۆ بۆلای بەڕێزیان. لە مانگی ٤ ی ٢٠١٩ بەمەبەستی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەكاربوونیان وەك پارێزگار و ڕەزامەندی دا بخرێتە نێوپڕۆژەكانی دروستكردنی پردی پەڕینەوە لەشاری هەولێر.

دوای ئەوەی پار دوپاتی داواكارییەكەمان كردەوە لەڕێگای بەڕێزسەرۆكی زانكۆی ئەوكات لەكۆبونەوەی لەگەڵ جەنابی پارێزگار كاك ئومێد خۆشناو ، بەڕێزیان بەڵێنی جێبەجێی كردنیان دا و سوپاس بۆخودا جێبەجێكرا و إن شاء الله بەمزوانە تەواودەكرێت.

زۆرجار كە كەسێك پۆستێك وەردەگرێت هەموو كار و پڕۆژەكانی بەرپرسی پێشوو وەلاوەدەنێ و جێبەجێیان ناكات، بەڵام بەپێچەوانەوەی ئەم. بەرپرسانە كاك ئومێد ئەوەی سەلماند درێژەپێدەری كارەچاكەكانی خوالیخۆشبوو دكتۆر فرسەتە و كارەكانی شایەدی ئەم ڕاستییەن.

پێشنیاز: 

ئەم پردە بەناوی خوالێخۆشبوو دكتۆر فرسەت سۆفی بكرێت وەك وەفایەك بۆ بەڕێزیان، ئەگەرچی ئەم پردە شتێكی كەمە بەرامبەر بە گەورەیی و دڵسۆزی دكتۆر فرسەت، بەڵام جێی خۆیەتی وەك ڕەمزێك كەمامۆستای زانكۆ بووە و هەروەها وەك وەفایەك بەناوی ئەوبكرێت.

دووبارە سوپاس جەنابی والی شار.

Leave a comment