وەرگرتنی قوتابیەکی بەشى زمانى چيني له کۆمپانیای گەڵف جیۆفیزیک

ئەمڕۆ لە بەشی زمانی چینی پێشوازیمان کرد لە بەریزان گوای ژۆنگوێی بەرپرسی کۆمپانیای گەڵف جیۆفیزیک و دۆنگ وانگلە یاریدەدەری کۆمپانیا و ستافی کۆمۆانیاکە. لە دیدارەکەدا باسمان لە دریژە پێدانی پەیوەندیەکانی نێوانمان کرد و سوپاسمان کردن بە وەرگرتنی قوتابیەکی قۆناغی چوارمان وەک کارمەند لە کۆمپانیاکەیان. لە رێورەسمێکیش دا فەرهەنگی چینیان وەک دیاری بەخشی بە قوتابیانی قۆناغی چوارەم. دواتر وەک بەشی زمانی چینی دیاری زانکۆی سەڵاحەدیمان پیبەخشین

Leave a comment