ئاگاداری بۆ به‌شداربووانی تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی خوێندنی باڵا…
ڕێنمایی و زانیاری ده‌رباره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندنی باڵا كه له ڕۆژی دووشه‌ممه (12-6-2023) له كۆلێژی زمان ئه‌نجان ده‌درێت.
١- تاقیكردنه‌وه كاتژمێر (11:00) ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام پێویسته به‌شداربووان كاتژمێر(10:00) به‌یانی له كۆلێژ ئاماده‌بن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له هۆڵه‌كان.
٢- پرسیارەکان تەنیا به قه‌ڵه‌می جافی شین وەڵام بدرێتەوە.
٣- پێویسته به‌شداربوو یه‌كێك له‌مانه‌ی پێبێت( پاسپۆڕت، كارتی نیشتیمانی، ناسنامه‌ی باری كه‌سی یا ڕەگەزنامە).
٤- هێنانه ژووره‌وه‌ی موبایل یان كاتژمێری زیره‌ك و هه‌ر ئامێرێكی تری ئه‌لیكترۆنی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
٥- به‌شداربووان ئازادن كه چای یا خواردنه‌وه‌یتر له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
٦- هه‌ر پرسیارێك له په‌ڕاوێكی جیا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداربوو ناوی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م په‌ڕاوه‌كان دەنووسێت.
٧- هیچ په‌ڕاوێكی تاقیكردنه‌وه نابێت بدڕێندرێت.
٨- به‌شدار بوو ناكرێت ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه پرسیار لە چاودێرانی هۆڵی تاقیکردنەوە بکات.
٩- به‌شداربووانی دبلۆمی باڵا (3) كاتژمێریان هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارەکان.
١٠- به‌شداربووانی ماسته‌ر و دكتۆرا (4) كاتژمێریان هه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان.
١١- ده‌بێت به‌شداربوو، سه‌رپه‌رشتیاری هۆڵ ئاگاداربكاته‌وه ئه‌گه‌ر په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی مۆری له‌سه‌ر نه‌بوو.
ڕاگری كۆلێژی زمان
پ.ی.د.سامان حوسێن عومه‌ر
10-6-2023