sdfged
شانۆگه‌رى(ڕۆميۆ و جولێت) نمایش كرا

كۆمه‌ڵێك له‌ قوتابییانى قۆناغى سێیه‌مى به‌شى زمانى ئینگلیزى به‌سه‌رپه‌رشتى د. تارا ده‌باغ شانۆگه‌رى (ڕۆميۆ و جولێت) ى ويليەم شه‌كسپیر نمایش كرد. نمایشه‌كه‌ بۆ ده‌رخستنى تواناى قوتابییان بوو و بووه‌ مایه‌ى ڕه‌مه‌زاندی و دڵخۆشیی ئاماده‌بووانى نمایشه‌كه‌ و ده‌ستخۆشیان له‌ ئه‌نجامدانى چالاكیی له‌و جۆره‌ كرد  

ghjg
ڕێزلێنان له‌ مامۆستا سه‌ركه‌وتووه‌كان

به‌ ئاماده‌بوونى پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارایی و پ.ى.د. عاتف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ و ئه‌نجومه‌نى كۆلیژ, سوپاس و پێزانینى سه‌رۆكى زانكۆ ڕاگرى كۆلیژ به‌خشرایه‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ى ساڵى ڕابردوو پله‌ى نایاب و زۆرباشیان له‌ پڕۆسه‌ى دڵنیایی جۆرى به‌ده‌ستهێنابوو.

ghgh
سیمینارى پلیكانه‌كانى گه‌وره‌بوون و خودناسى

لیژنه‌ى ڕۆشنبیرى كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ مامۆستاى كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى مه‌خموور (سامان مامڵێسى) به‌ ناوونیشانى (پلیكانه‌كانى گه‌وره‌بوون و خودناسى) ساز كرد, پێشكه‌شكارى سیمینار باسى له‌ چۆنیه‌تیی ناسینى خود كرد و پاشان تیشكى خسته‌ سه‌ر 10 خاڵى گرنگ, كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا پێویسته‌ په‌یڕه‌و بكرێن.

دگدگدگ
كونسوڵى گشتیی هیندستان له‌ كۆلیژى زمان بوو

پ.ى.د عاطف عه‌بدوڵڵا فه‌رهادى ڕاگرى كۆلیژ به‌ ئاماده‌بوونى م. ته‌ڵعه‌ت تاهیر حه‌مه‌دعه‌لى یاریده‌ده‌رى ڕاگرى كۆلیژ و كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و قوتابییان پێشوازى له‌ (چاندراماولى كێرن) كۆنسوڵى گشتیی وڵاتى هیندستان له‌ كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد. له‌و میانه‌یه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كوردستان و هیندستان و به‌تایبه‌تى په‌یوه‌ندییه‌ ئه‌كادیمى و زانستییه‌كان كرا. ناوبراو ئاماده‌یی خۆى ده‌ربڕى […]

ۆععععع
سیمینارێك له‌بارێك له‌باره‌ى (كانى)ى شاعیره‌وه‌

لیژنه‌ى ڕۆشنبیریی كۆلیژى زمان سیمینارێكى بۆ (م. ژوان ئه‌حمه‌د كانى) له‌باره‌ى كانیی شاعیره‌وه‌ سازكرد. له‌ سیمیناره‌كه‌ جگه‌ له‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانى شاعیر, چه‌ندان پارچه‌ شیعرى شاعیر ئاوێته‌ له‌گه‌ڵ مۆسیقادا پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا. شایانى باسه‌ ڕاگر و یاریده‌ده‌رى ڕاگر و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى مامۆستا و قوتابییان ئاماده‌ى سیمیناره‌كه‌ بوون

57511421_431080541054460_4916684247550394368_o
پاک کردنەوەی کۆلێژ بەسەرپەرشتی ڕاگر

ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۱۹/٤/۱٦ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە، بە ئامادەبوونی بەڕێز چاندەر ماولی كێرن كونسڵی گشتی وڵاتی هیندستان لە كوردستان و بەڕێزان پ.ی.د. عاطف فرهادى ڕاگری کۆلێژی زمان و م. تەڵعەت تاهیر یاریدەدەری ڕاگر سەرۆک بەشە بەڕێزەکان و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی كۆلێژی زمان هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی كۆلێژی زمان بەهاوكاری گروپی چەپەر ئەنجامدرا

DSC_0624
بەشداريكردنی مامۆستایانی بەشی فەرەنسی لە خوولی راهيێنان لە زانكۆی موستەنسەريە لە بغداد

خوولي راهيَنان بۆ مامۆستاياني بە شي زماني فرەنسي لە زانكؤي موستەنسەريە لە ريَكەوتي 2تا 5 كانووني يەكەم 2018 بەڕێوە چوو. ئەم خوولە ئامادەكراوە لە لايەن هەر يەك لە ئەژ انسي زانكؤەكاني فرانكۆفۆني و بالَوێزخانەی فرەنسا لە بەغدا وزانكۆی موستەنسەريە بۆ هەر پێنج بەشەكاني زماني فرەنسي لە عيراق . ئەم خوولە سازكرا لە چوارچێوەی چالاكيەكانی  ئەژانسي […]

31953515_186394242189759_4971070585195986944_o
شاندی زانكۆی سەلاحەدین لە زانكۆی لایپزگی ئەڵمانی كۆدەبێتەوە

شاندی زانكۆی سەلاحەدین بەسەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د. ئەحمەد دزەیی سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین سەرۆکی شاند و بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری كۆلێژی زم بەڕێزان د. ئاوات یەعقوب. سەرۆكی بەشی زمانی ئەڵمانی و د. مازن عوسمان بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی زانكۆ لە زانكۆی لایپزگی ئەڵمانی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆ و ڕاگرایەتی فاكەڵتی ئاداب بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ڕێكخراوی DAAD لەڕۆژانی ۲-٤/ ۲۰۱۸/٥ […]

30728884_172144813614702_6521422693427991713_n
كۆڕى شيعرى

ئەمڕۆ ۲۰۱۸/٤/۱٦ کاتژمێر ۱۱ی پێشنیوەڕۆ لێژنەی ڕۆشنبیری کۆلێژی زمان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستاو قوتابی و میوانانی دەرەوەی زانکۆ لە هۆڵی عبدالحمید یەعقوب کۆڕێکی بۆ شاعیری ناودار( تەڵعەت تاهیر) بەناونیشانی (ئەزموون و شیعر) سازکرد جێی ئاماژەیە دوای تەواو بوونی کۆڕەکە، دیاری ڕاگرایەتی کۆلێژ لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. عاطف فەرهادی ڕاگری کۆلێژی زمان پێشکەش بە شاعیری […]