FB_IMG_1684686728103
شاندێكی زانكۆی گڵاسكۆ سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد

ئه‌مڕۆ 21/5/2023شاندێكی زانكۆی گڵاسكۆی وڵاتی سكۆتله‌ندا سه‌ردانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینیان كرد، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین (پ.ی.د.كامه‌ران یونس) به‌ڕێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی (پ.د.مصطفی العطار) به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژی زمان (پ.ی.د.سامان حوسێن ) به‌شدار بوون . كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو كه‌ كاری هاوبه‌ش له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان لە نێوان هەردوو زانکۆدا ئه‌نجام بدرێ.

FB_IMG_1684244996246
شاندێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز ڕاگر كۆلێژ (پ.ی.د.سامان حوسێن عومه‌ر) یان كرد

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ (11-5-2023) شاندێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان سه‌ردانی به‌ڕێز ڕاگر كۆلێژ (پ.ی.د.سامان حوسێن عومه‌ر) یان كرد به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌ڕێزیان خواست له‌كاره‌كانی كۆلێژ

FB_IMG_1682878237553
ڕاگری كۆلێژ زمان بەرێز (پ.ی.د. سامان حسین عمر) به‌شداری له‌ (5) كۆنفڕانسی پێشبڕكێ ساڵانه‌ی قوتابییان زانكۆ بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون

ئه‌مڕۆ 30/4/2023 به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د. سامان حسین عمر) و به‌رپرسی دڵنیایی جۆری كۆلێژ (د.كاروان صلاح الدین شكر) و به‌شێك له‌ مامۆستایان به‌شدارییان له‌ (5) كۆنفڕانسی پێشبڕكێ ساڵانه‌ی قوتابییان زانكۆ بۆ باشترین پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و باشترین پۆسته‌ری ئه‌كادیمی قوتابییان كرد، هاوكات چه‌ند قوتابییه‌كی كۆلێژه‌كه‌مان زۆر به‌سه‌ركه‌وتووانه‌ پڕۆژه‌ی ده‌رچوون و پۆسته‌ره‌كانیان پێشكه‌ش كرد.ڕاگرایه‌تی كۆلێژی زمان ڕاگری […]

صورة_فايبر_2023-07-17_10-15-15-807
کۆنفرانسی باشترین پرۆژەی دەرچوون

بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ (پ.ى.د.سامان حسین عمر) کۆنفرانسی باشترین پرۆژەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی بەرێوەچوو، کە یەکێکە لە ئەرکەکانی دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکە. خۆشبەختانە قوتابیە ئازیزەکانمان زۆر بە جۆش خرۆش پرۆژەکانیان پێشکەش کرد، دەست خۆشیان لێدەکەین. هەروەها دەست خۆشی لە هاوکارانمان و ئەندامانی لیژنەکانی دڵنیای جۆری بەشەکانی کۆلیژەکەمان دەکەین.

FB_IMG_1681067609247
بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی توانستی زمانی چینی (HSK) ئەنجام درا

بەخۆشحالیەوە ئەمرۆ ٩-٤-٢٠٢٣ لە بەشی زمانی چینی بە ئامادەبونی بەڕێزان قونسول لی چینگ شینگ بەرپرسی کاروباری بازرگانی لە قونسولخانەی چین٬ پ.ی.د سامان حسین راگری کۆلێژی زمان٬ دکتۆر بارزان شێخ جعفر سەرۆکی بەش و دکتۆر کاروان سلاحدین بەرپرسی دڵنیای جۆریی کۆلیژی زمان٬ بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتی توانستی زمانی چینی (HSK) مان ئەنجام دا کە ١٣ قوتابی […]

FB_IMG_1680889959505
بەشى زمانى چينى سەردانى كونسولگةرى كومارى ميللى چينيان كرد

٦ نیسانی ٢٠٢٣، وەک سەرۆکایەتی و مامۆستا و قوتابیانی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەدین سەردانی کونسولگەری کۆماری میللی چین مان کرد بۆ بەشداری کردن لە مەراسیمی یەکەمین کۆڕبەندی گەنجانی منارە لە شاری هەولێر . هەردوو بەڕێزان قونسولی چین و سەرۆکی بەشی زمانی چینی وتاری کردنەوەی کۆربەندەکەیان پێشکەش کرد و بەرنامەکان دەستیان پێکرد. قوتابیانی بەشی […]

FB_IMG_1680284829425
په‌یامی كۆتایی هاتنی ئه‌ركم وه‌ك ڕاگری كۆلێژی زمان له‌ ڕێكه‌وتی

په‌یامی كۆتایی هاتنی ئه‌ركم وه‌ك ڕاگری كۆلێژی زمان له‌ ڕێكه‌وتی 3/4/2023 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و قوتابیان و خوێندكارانی خۆشه‌ویست و ته‌واوی ئازیزان به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان من لەماوەی ڕابردوو بۆ ماوه‌ی (7) حه‌فت ساڵ و (4) چوار مانگ و (14) چارده‌ ڕۆژ ڕاگری کۆلێژی زمان بووم، پێشتریش بۆماوه‌ی نزیكه‌ی (3) سێ ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی […]

FB_IMG_1678297334425
وەرگرتنی قوتابیەکی بەشى زمانى چيني له کۆمپانیای گەڵف جیۆفیزیک

ئەمڕۆ لە بەشی زمانی چینی پێشوازیمان کرد لە بەریزان گوای ژۆنگوێی بەرپرسی کۆمپانیای گەڵف جیۆفیزیک و دۆنگ وانگلە یاریدەدەری کۆمپانیا و ستافی کۆمۆانیاکە. لە دیدارەکەدا باسمان لە دریژە پێدانی پەیوەندیەکانی نێوانمان کرد و سوپاسمان کردن بە وەرگرتنی قوتابیەکی قۆناغی چوارمان وەک کارمەند لە کۆمپانیاکەیان. لە رێورەسمێکیش دا فەرهەنگی چینیان وەک دیاری بەخشی بە قوتابیانی قۆناغی […]

FB_IMG_1678135712968
پیرۆزبایی

پیرۆزبایی پیرۆزبایی لە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی گشت بەشەكانی كۆلێژی زمان دەكەم بەبۆنە وێنەگرتنی قۆناغی كۆتایی. لەخودای گەورە داواكارم هەرهەموویان بەختەوەربن و سەركەوتووبن لەهەموو بوارێكی ژیانیاندا، بەتایبەتی لە خوێندندا.