ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٤ بەڕێز (د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی) بەرپرسی لقی هەرێمی کوردستانی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، سەردانی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی کرد و لەلایەن (د. جمیل علی سورچی) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان و بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان پێشوازی لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەیدا، بەڕێز (د. سەید ئەحمەد پێنجوێنی) پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک ڕاگری نوێی کۆلێژی زانسته ئیسلامیەکانی لە بەڕێز ڕاگری کۆلێژمان کرد وهیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست، هاوکات بەڕێزیان کتێبێکی لەژێر ناونیشانی (موسوعة الأعمال الكاملة للاستاذ الدکتور – یوسف القرضاوي) پێشکەش بە ڕاگری کۆلێژ و کتێبخانەی کۆلێژەکەمان کرد، لەبەرامبەریشدا ڕاگرایەتی کۆلێژ سوپاس وپێزانینیان بە بەڕێزیان بەخشی.

