ئاگادارى گشت قوتابیانى كۆلێژى زانسته‌ئیسلامیه‌كان-هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه له گشت به‌شه‌كان وقۆناغه‌كان كه ئه‌م ساڵ 2022-2023 ده‌بێت ئه‌م خاڵانه‌ی خوارەوە جێ به جێ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه كێشه دروست ده‌بێ
1- ده‌بێت گشت ئه‌و قوتابیانه‌ى كه وانه‌ى عبور وتحمیلیان هه‌یه سه‌ردانى به‌شه‌كانیان بكه‌ن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى فۆڕمى (عبور وتحمیل) به واژووى خۆیان كه له 6/9 ده‌ست پێ ده‌كات ودواكات تا 20/9/ 2022ده‌بێت. كه ئایه له‌سه‌ر نمره‌ى كۆشش واته (40و60) تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن یا خود له‌سه‌ر (100) تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
2- ئه‌و قوتابیانه‌ى كه له سێ یاخود چوار وانه كه‌وتوون و ئاره‌زووى تاقیكردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر 100 ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى به‌ش وڕاگرى كۆلێژ وه‌ربگرن له ڕێگه‌ى نووسینى یاداشات (عه‌ریزه) دواتر فه‌رمانى كارگێرێان بۆ ده‌رده‌كرێت ئه‌م پرۆسه‌یه له 6/9 ده‌ست پێ ده‌كات ودواكات تا 20/9/ 2022ده‌بێت.
3- ئه‌و قوتابیانه‌ى كه وانه‌ى تحمیلیان هه‌یه وئه‌م ساڵ ساڵى دووه‌میانه له وانه‌ى تحمیل ده‌بێت ده‌ربچن به پێچه‌وانه‌وه ته‌رقین قید ده‌كرێن.
4- ده‌بێت گشت قوتابیانى كۆلێژ له گشت به‌ش و قۆناغه‌كان سه‌ردانى به‌شه‌كانیان بكه‌ن بۆ دڵنیاى بوون له ناوه‌كانیان وله‌و وانانه‌ى لێ كه‌وتوون واژوو بكه‌ن له‌سه‌ر لێسته‌كان و ئه‌م پرۆسه‌یه له 6/9 ده‌ست پێ ده‌كات ودواكات تا 15/9/ 2022ده‌بێت.
5- ده‌بێت گشت ئه‌و قوتابیانه‌ى ساڵى پار دواخستنى خوێدنیان كردووه سه‌ردانى تۆمار بكه‌ن بۆ مه‌به‌ستى نووسینى یاداشت كه ئه‌م ساڵ ده‌ست به خوێندن ده‌كه‌نه‌وه.
6- ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ئاره‌زووى دواخستنى خوێندنیان هه‌یه بۆ ساڵى 2022-2023 مافیان هه‌یه تا یه‌ك مانگ پێش تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى داواى دواخستن بكه‌ن، به مه‌رجێك ده‌وامیان كردبێت.
7- ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ته‌رقین قید كراون وئاره‌زووى گه‌ڕانه‌ویان هه‌یه بۆ خوێندن ده‌بێت مامه‌له‌ى گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن سه‌ردانى تۆمار بكه‌ن دوا كات تا 10/9/2022 .
8- ئه‌و قوتابیانه‌ى كه ناسنامه‌كانیان به‌سه‌ر چووه یاخود تێك چووه ده‌بێت سه‌ردانى تۆمار بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌كانیان وێنه‌ى نوێ له گه‌ڵ خۆیان بینن.
9- ئه‌و قوتابیانه‌ى به پاڕالێل ده‌خوێنن ده‌بێت پشكى یه‌كه‌م بده‌ن له گه‌ڵ ده‌ستپێكى ساڵى خوێندن.
10- ئه‌و قوتابیانه‌ى كه داواى به‌شى ناوخۆى ده‌كه‌ن ده‌بێت گشت پێداویستیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بینن بۆ ئه‌وه‌ى فۆرمیان بۆ پڕ بكه‌ینه‌وه له تۆمار تا ڕێککەوتی ۲٠ ی ۹ ی ۲٠۲۲ بۆ ماوەی ۲ هەفتە بەردەوام ده‌بیت. ئەم پێداویستیانە لە گەڵ فایلەکە هەبێت
أ – دوو وێنەى ڕنگاو ڕەنگ . ب- پسوولەى خۆراک. ج- پسوولەى پارە ئەگەر خوێندنى ( پارالێل) بێت. د – کارتى زانیارى.
11- ئه‌و قوتابیانه‌ى له قۆناغى چوار كه‌وتوون ده‌بێت سه‌ردانى به‌شه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى موازنه‌یان بۆ بكرێت له‌به‌ر گۆڕینى سیسته‌مى خوێندن.
12- گشت قوتابیان چێكى ئیمیله‌كانیان بكه‌ن. واته سه‌ردانى ئیمیلیان بكه‌ن.
13- ده‌بێت گشت قوتابیان ئاگادارى ساڵنامه‌ى زانكۆ ببن كه له سایتى كۆلێژ هه‌یه.
تۆمارى كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان-هه‌ولێر 3/9/2023