ئەنجامدانی دوو سیمینار لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٢/٢٤ سەرۆکایەتی بەشی شەریعە، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. زیاد ئیسماعیل خۆرانی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە ئەنجامدانی دوو سیمینار لە هۆڵی (م.محمد صاحب) لە کۆلێژەکەمان.

سیمیناری یەکەم بۆ بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم احمد سەنگەری) بوو، لەژێر ناونیشانی (مصادر المادة الفقهیة) بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا وقۆناغی چوارەم.

سیمیناری دووەم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. عباس علی بابان) لەژێر ناونیشانی (ئەتەکێت لە ئیدارەداندا) پێشکەشکرا.

 

Leave a comment