ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٦/١٤ بە بەشداری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان، زانکۆی دهۆک، یەکێتی زانایان و ڕێکخراوی ژیانی تەندروستی، مەراسیمێک لە هۆڵی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان سازکرا. لە مەراسیمەکەدا، کە بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ئایینی و چاڵاکوانانی بواری ئافرەتان تێیدا بەشداربوون، بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێزان: (د. ئیدریس قادر باڵەک) ڕاگری کۆلێژەکەمان و هەریەک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان (د. عادل ، د. ئەردەوان، د.فتحی) بەشدارییان لە پانێڵێکدا کرد، کە تیایدا هەڵسان بە ناساندنی کتێبێک لە ژێر ناونیشانی (خەتەنەکردنی مێیینە لەنێوان ئایین و زانست دا) کە چەندین توێژینەوەی لە خۆ گرتووە و وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی، وێڕای بە ووردی باسکردنی بابەتەکە، لە پانێڵەکەدا کتێبەکە بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا، کە لە ئەنجامی هەوڵی دوو ساڵەی مامۆستایانی ناوبراوی کۆلێژەکەمان هاتۆتە بەرهەم.
