ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ١٢ـی ٢٠٢٤ ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بە یاوەری یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەشێک لە مامۆستایان وقوتابییانی کۆلێژمان، بەشدارییان کرد “دیداری زەڵمی”.
دیداری زەڵمی، لەژێر چاودێری و بەئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) و لەلایەن کۆڕبەندی هزری ئیسلامی و دەزگای ڕۆشنبیری زەڵمی بەڕێوەچوو، کە تیایدا چەندین کەسایەتی حکومی وحیزبی ومامۆستای ئایینی و هەروەها شاندێکی گەورەی ئەزهەر، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (د. عباس شۆمان) ئەندامی زانایانی ئەزهەر و نوێنەری شێخی ئەزهەر، (د. سلامە داود) سەرۆکی زانکۆی ئەزهەر و (وائیل بخیت) سەرۆکی ڕێکخراوی ئەزهەر تیایدا ئامادەبوون، وە لە دیدارەکەدا دوو پانێڵ سازکرا، لەبارەی کەسایەتی و ژیان و بیروبۆچوونەکانی زانای گەورەی کورد “موستەفا زەڵمی”.

