ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ٢ـی ٢٠٢٥ بەشی خوێندنی ئیسلامی لە کۆلێژەکەمان هەڵسا بە سازدانی وۆرکشۆپێک بۆ قوتابییانی بەشی خوێندنی ئیسلامی، بەناونیشانی (بەهرەمەندبوون لە زانستەکانی قورئان بۆ کچان وکوڕان) تێیدا تەواوی قوتابییەکانی بەشی خوێندنی ئیسلامی بەهەردوو ڕەگەزەوە تێیدا بەشدار بوون کە دوو سیمیناری لە خۆ گرتبوو، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (پ.ی.د. فەرهاد ابراهیم اکبر) بە ناونیشانی (گرنگی شارەزابوون لە قورئان بۆ قوتابییانی خوێندنی ئیسلامی) و (پ.ی.د. جعفر نجم الدین گوانی) بەناونیشانی (چۆن شارەزابین لە زانستەکانی قورئان) شایەنی باسە کە لە وۆڕک شۆپەکەدا باسی گرینگی شارەزابوونی قوتابیان لە زانست و بنەماو پرەنسیپەکانی قورئانی پیرۆز کرا.

