بەڕێوەچوونی “کۆڕبەندی ئەکادیمی نیشتمانی پزیشکی ئیسلامی”

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/٢٦ “کۆڕبەندی ئەکادیمی نیشتمانی پزیشکی ئیسلامی” بە هاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین و کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان، وە بە هەماهەنگی لەگەڵ “ڕێکخراوی ئیکۆ” بۆ پەروەردە وتەندروستی کۆمەڵ ، لە هۆتێل شیراتۆن بەڕێوەچوو. سەرەتای کۆڕبەندەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد، دواتر بەڕێز ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان (د. ئیدریس قادر حمدامین) وتەیەکی پێشکەش کرد وبەخێرهاتنی میوانەکانی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە گرنگی بابەتی کۆڕبەندەکە کرد، دواتر بەڕێز (د. کارزان عبدالمحسن محمد) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی سەڵاحەدین، وتەی کۆڕبەندی پێشکەش کرد و باسی لە بیرۆکەی کۆڕبەند و ئامانج وگرنگی بابەتەکە کرد بۆ ئامادەبووان، دواتریش هەریەکە لە بەڕێزان (د. عبدالفتاح عبدالرزاق) بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و بەڕێز (د. کامەران یونس محمدامین) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و بەڕێز (د. پشتیوان سادق) وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و بەڕێز (د. عبداللە وەیسی گرتکی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، کە ئامادەی کۆڕبەندەکە بوون وتەیان پێشکەش کرد. لە کۆڕبەندەکەدا ئەم دانیشتن وپانێڵانە بەڕێوەچوون:

پ.ی.د. زیاد اسماعیل حمد – سەرۆکی دانیشتن

پ.د. عوسمان هەڵەبجەیی/قسەکەری سەرەکی یەکەم

م. محمد فاتح – سەرۆکی دانیشتن

پ.ی.د سلیم زەنگەنە/قسەکەری سەرەکی دووەم

د. جعفر گوانی – بەڕێوەبەری پانێڵ

د. ماجد محمد (د. مەلکۆ) – پانێڵیست

د. ئیبراهیم سەنگەسەری – پانێڵیست

د. زکریا عبدالرحمن – پانێڵیست

پ.ی.د. زیاد اسماعیل حمد – سەرۆکی دانیشتن

م. فاتیح شارستێنی/قسەکەری سەرەکی سێیەم

م. محمد فاتح – سەرۆکی دانیشتن

د. معاذ شیت/قسەکەری سەرەکی چوارەم

بانگهێشتکراوەکان بۆ قسەکردن لەسەر بابەتەکە پێکهاتبوون لە: د. ڕۆژان عارف محمد د. لقمان بهاءالدین م. سامان احمد ڕەمەزان د. سۆما ماجیدی م. هێشوو جلال لە کۆتاییشدا خەڵات وبڕوانامەی بەشداریکردن بەخشرا بە بەشداربوانی پانێڵ و ئامادەبووانی کۆڕبەندەکە.

 

Leave a comment