دیداری ئازادی ئایینی و گوتاری رقەبەری لە سلێمانى

ئینستیتیوتی تۆلێرانسی بێسنوور بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی و ئینستیتیوتى ئازادى ئایینى لە ئەمریکا، دیداری ئازادی ئایینی گوتاری رقەبەری لە ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى ئەنجامدا. رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە ٢٣-٢٤/٢/٢٠٢٢ لە ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى، بەئامادەبوونی بەرێزان زێندین مەولود، بریکارى وەزارەتى ئەوقاف وکاروباری ئایینی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى، د. شەمال، نوێنەرى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى، ژمارەیەک لە مامۆستایانى زانکۆ، سەرکردەکانى ئایینى لە ئایینە جیاجیاکان، میدیاکاران، چالاکوانانى کۆمەڵى مەدەنى لە بوارى ئاشتى و پێکەوەژیان، قوتابیانى زانکۆى سلێمانى، دیداری ئازادی ئایینی گوتاری رقەبەری بەرێوەچوو. لەماوەى هەردوو رۆژەکەدا چوار وۆرکشۆپ ئەنجامدران: یەکەم: ئازادی ئایینی لەلایەن جێرمی بارکەر، لێپرسراوى رۆژهەلاتى ناوەراست لە ئینستیتیوتی ئازادی ئایینی ئەمریکا. دووەم: پرۆگرامی خوێندن و بنیاتنانی ئاشتی لەلایەن د. ئیدریس قادر، راگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان. سێیەم: گوتاری رقەبەری و رووبەروو بوونەوەی لەلایەن د. ئادەم بێدار، سەرۆکی ئینستیتیوتی تۆلێرانستی بێسنوور. چوارەم: یەکسانی جێندەری لەلایەن م. بارزان باران، سەرۆکى بۆردى گوتارى ئایینى لە وەزارەتى ناوبراو. ھاوکات دوو دانیشتنی کراوە بۆ گفتوگۆی بەشداربووان تەرخان کران، دانیشتنەکانیش لەلایەن د. ئادەم بێدارو م. بارزان باران بەرێوەبران. لەمەراسیمى کۆتایی دیدارەکەدا هەر یەک لە بەرێزان: زێندین مەولود، بریکارى وەزارەتى ئەوقاف وکاروباری ئایینی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى بەشداریان کرد، هەر یەک لەو بەڕێزانە وتاریان پێشکەشکرد و جەختیان لەسەر گرنگى پێکەوەژیان و پاراستنى کردەوە، دواتریش لەلایەن هەر دوو بەرێزان بە هاوبەشى لەگەڵ بەرێز د. شەمال عەبدول محەمەد، نوێنەرى سەرۆکى زانکۆى سلێمانى و راهێنەران و هاوبیر حەمەعەلى، بەرێوەبەرى ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى، بروانامەى بەشداربوون درا بەو بەرێزانەى بەشداریان لەو دیدارەدا کردبوو. دیدارەکە بە کۆمەلێک راسپاردە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆتایی بەکارەکانی ھێنا. چالاکیەکە بە ھاوبەشی ئینستیتیوتی تۆلێرانستی بێسنوور، وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمێ کوردستان، ئینستیتیوتی ئازادی ئایینی ئەمریکا، ئەمریکان کۆرنەرى سلێمانى بەرێوەچوو. زۆر سوپاس بۆ بەرێزان م. بارزان باران، د. ئیدریس قادر، ئەمیر عوسمان، م.عەبدوغەفار سابیر، جێرمی بارکەر، هاوبیر حەمەعەلى و ستافەکانیان کە رۆلێکی بەرچاویان بینی لەسەرخستنی چالاکیەکە.

 

Leave a comment