دیدارێک لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی بەشی پەروەردەی ئایینی لە چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی ودادپەروەری لە کۆمەڵگەدا) سازکرا

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ـی ٢ـی ٢٠٢٥ بەشی پەروەردەی ئایینی لە کۆلێژەکەمان، هەڵسا بە سازدانی دیدارێک لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی بەشی پەروەردەی ئایینی لە چەسپاندنی بنەماکانی یەکسانی ودادپەروەری لە کۆمەڵگەدا) لە هۆڵی (کوێت) لە کۆلێژەکەمان.

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ (د. جەودەت ئەنوەر هەمینی) و بەڕێز (م. بەکر کریم حسن) ڕاوێژکار لە وەزارەتی پەروەردە و بەشێکی زۆر لە مامۆستایان و قوتابییان بەرێوەچوو.

لە سەرەتای مەراسیمەکە، چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە، دواتر ڕاگری کۆلێژمان (پ.د. جمیل علی سورچی) بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، وتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکرد، دواتر (د. سەردار احمد قادر) سەرۆکی بەشی پەروەردەی ئایینی وتارێکی پێشکەشکرد.

لە درێژەی کارەکانی دیدارەکە، پانێڵێک سازکرا، لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان (د. کۆسرەت صالح احمد/ بەڕێوەبەری پانێڵ) و پانێڵیستانی بەڕێز (پ.د. امید نجم الدین جمیل/ مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ بنەما ومیتۆدی پەروەردەی ئایینی دیدێکی ئاوێتە بە واقیع) ، (پ.ی.د. احمد محمود سیدۆک/ مامۆستا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان/ فەلسەفە وهاوتەریبی پڕۆگرامەکانی بەشی پەروەردەی ئایینی لەگەڵ خواستەکانی وەزارەتی پەروەردە وکۆمەڵگەی کوردستان) و (مامۆستا هەمزە عەباس فەقێ/ مامۆستا لە چاکسازی گەورانی هەولێر/ لێکەوتەکانی نەبوونی پەروەردەیەکی ئایینی دروست لەسەر ئاکار و کرداری تاک).

لە کۆتایی پانێڵەکەشدا، ڕاسپاردەکانی سیمپۆزیۆم لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ئادەم عبدالجبار) مامۆستا لە کۆلێژەکەمان، خوێنرایەوە.
دواتریش بەڕێز (م. بەکر کریم حسن) ڕاوێژکار لە وەزارەتی پەروەردە، وتەیەکی پێشکەشکرد، لەهەمانکاتدا باس لە هەماهەنگی نێوان کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و وەزارەتی پەروەردە کرا و بەڕێزیان بەڵێنی هاوکاری وپاڵپشتی بۆ قوتابییانی کۆلێژەکەمان دەربڕی، لەبارەی ئەنجامدانی ڕاهێنانی قوتابییانی قۆناغی چوارەم لە قوتابخانەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و هەموو ئەو بابەتانەی کە پەیوەستن بە داهاتووی قوتابییانی کۆلێژەکەمان.

هەر لە مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە ئەندامانی لیژنەی ئامادەکاری دیدارەکە، هەروەها خەڵات وڕێزلێنان بەخشرا بە قوتابییە یەکەمەکانی ساڵی ڕابردووی بەشی پەروەردەی ئایینی و بەشێک لەو قوتابییانەی کە هاوکار ویارمەتیدەری سەرۆکایەتی بەش بوون لە ئەنجامدانی کاروبارەکانی بەش، وە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە بەڕێز (مامۆستا ئەیوب طە) وەک هاوکارێکی بەڕێوەچوونی دیدارەکە و خاتوو (کلثوم احمد طە) خزمەتگوزاری کۆلێژەکەمان، لەپای ئەنجامدانی کارەکانی بەشێوەیەکی دڵسۆزانە وڕێک وپێک.

On Wednesday, February 19, 2025, the Department of Religious Education at our college held a Symposium titled “The Role of the Department of Religious Education in Establishing the Principles of Equality and Justice in Society.”. There was a paramount focus on research about peace and justice, university governance measures including identifying and engaging with local stakeholders, and university principles on corruption and bribery. In addition to that, some other issues were taken into consideration, such as working with the government by providing expert advice to the government, participation in government research, and a neutral platform to discuss such issues, which have a positive effect on the community

The panel was attended by the Dean of the College (Dr. Jamil Ali Surchi) and the Assistant Dean of the College (Dr. Jawdat Anwar Hamini) and Mr. M. Bakr Karim Hassan، Advisor at the Ministry of Education, Dr. Sardar Ahmad Qadir، Head of the Department of Religious Education, and a large number of teachers and students.
During the course of the symposium, a panel was organized by Dr. Kosrat Saleh Ahmad، the moderator of the panel، Dr. Omid Najmuddin Jamil، a lecturer at the Faculty of Islamic Sciences، the principles and methods of religious education، a composite view of reality، Dr. Ahmad Mahmoud Sidok، a lecturer at the Faculty of Islamic Sciences، philosophy and the compatibility of the programs of the Department of Religious Education with the wishes of the Ministry of Education and the Kurdistan Society) and Mr. Hamza Abbas Faqih، a lecturer in the Erbil Youth Reform/The Consequences of Lack of Proper Religious Education on Ethics and Practices of the Individual

Leave a comment