زانكۆی سه‌لاحه‌ددین به هاوبه‌شی كۆلێژی زانسته‌ئیسلامیه‌كان وكۆلێژی یاسا كۆنفرانسێكی دوو رۆژیان ئه‌نجامدا به‌ناونیشانی (زه‌ڵمی و ئیجتیهاده‌كانی له شه‌ریعه‌ت ویاسادا) له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، له كۆنفرانسه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی زانستی تیشك خرایه سه‌ر ژیان و رۆڵ و تێكۆشان و بیر و بۆچونه‌كانی زانای گه‌وره (پ. د. مصطفى زه‌ڵمی (خوا لێی خۆشبێت)) له بواره‌كانی شه‌ریعه‌ت و یاسادا، له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی نزیكه‌ی (21) توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له لایه‌ن توێژه‌ری ناوه‌خۆیی و بیانی ئاماده‌كرابوون.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به شێوازێكی زانستی وچڕ و پڕ كۆمه‌ڵێك چه‌مك و بابه‌تی شه‌رعی و یاسایی خرانه به‌ر لێكۆڵینه‌وه و گفتوگۆی زانستی به به‌شداری توێژه‌ران و ئاماده‌بووانی كۆنفرانسه‌كه، كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانكۆ و سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی تر ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه بوون.
شایانی باسه كۆنفرانسه‌كه ماوه‌ی دوو رۆژی خایاند و به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات،له كۆتاییدا له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه پێشكه‌شكران و گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا چه‌ند راسپارده‌یه‌ك گه‌ڵاڵه كران و به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا خوێندرانه‌وه.
أحمد أمين