سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانى (پاراستنى شکۆى خێزان) ساز کرا

سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ تویژینەوە ولێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان لە زانکۆى سەڵاحەدین/هەولێر، هەڵسا بە سازدانى سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانى (پاراستنى شکۆى خێزان) لە سەنتەرى ڕۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین.

ئەمڕۆ سێشەممە (٨/١٢/٢٠٢٠) لە هۆڵى کۆچەر بیرکار، لە سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى سەڵاحەدین، لە چوارچێوەى هەڵمەتى ١٦ ڕۆژەى بەرەنگار بوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان، سەنتەرى سەڵاحەدینى ئەیوبى بۆ توێژینەوەو لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان، بە ئامادەبوونى نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا وسەرۆکى زانکۆى سەڵاحەدین وسەرۆکى یەکێتى زانایانى ئایینى ئیسلام و ڕاگر وبەشێک لە مامۆستایانى کۆلێژەکەمان سیمپۆزیۆمێکى بە ناونیشانى (پاراستنى شکۆى خێزان) سازکرد، کە بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 

لە سەرەتاى مەراسیمەکەدا ڕاگرى کۆلێژەکەمان بەڕێز (د.ئیدریس قادر حمدامین) وتارى بەخێرهاتنى پێشکەش کرد وکورتەیەکى لەسەر بابەتەکە بۆ ئامادەبوان باس کرد، دوواتر پانێڵێک پێشەشکرا بە بەشدارى بەڕێزان (پ.د.عثمان محمد غریب/بەڕێوەبەرى پانێڵ)، (پ.د.احمد محمد بالیسانى/ وتاربێژى سەرەکى) و پێشکەشکارانى توێژینەوەکان هەریەک لە بەڕێزان (پ.د.حسن خالد مصطفى، پ.ى.د.ابراهیم احمد سەنگەسەرى، م.هۆشمەند رفیق ابراهیم، د.جعفر گوانى)، لە کۆتاییشدا بڕوانامە بە بەشداربووان بەخشرا.

 

Leave a comment